لەم مانگەدا چ خواردنێك مەترسیدارە ؟؟

28/05/2019 - 09:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

پزیشكێكی پسپۆڕ پێی وایە، زۆر خواردنی شیرینی زلوبیاو بامییەو لوقمەقازی، وا لە جەستەی مرۆڤ دەكات بڕێكی زۆر كالۆری، شەكرو چەوری بچێتە نێو جەستەیەوە.

پسپۆڕێكی نەخۆشییەكانی هەناو پێی وایە، لەمانگی ڕەمەزان بڕێكی زۆر شیرینی وەك زلوبیاو بامیەو لوقمەقازی بۆ خوانی ئێواران و بەربانگ بەكاردەهێنرێت، سەلـمێنراوە زیادبوونی ئۆكسانەكان، بزواندنی خانە شێرپەنجەییەكان و چەوری جگەری بەدوادا دێت، پسپۆڕەكە ئاماژەش بەوە دەكات، بزواندنی خانە شێرپەنجەییەكان بۆ كۆئەندامی هەرس بۆ پەنكریاس و گەدەو چەوری جگەر مەترسیدارە.

پزیشكەكە دەشڵێت، خواردنە سوورەكراوەكان بەهۆی بوونی ڕۆنی بەكارهێنراوو كالۆری بەرزیان لە دروستبوونی چەوری جگەرو قەڵەویدا ڕۆڵیان هەیەو هەندێك كەسیش وادەزانن بەڕۆژووگرتنەكەیان چەوری جگەریان تیمارو چارەسەر كردووە.

دكتۆرەكە ڕوونیشی دەكاتەوە، بەداخەوە لەمانگی ڕەمەزاندا لەسفرەی بەربانگدا بڕێكی زۆر شیرینی زلوبیاو بامیەو لوقمەقازی بەكاردەهێنرێت، كە بۆ تەندروستی گونجاو نییەو ئەمە لە كاتێكیشدایە لەمانگەكانی تر بەو شێوازە بەكارهێنانە نییە.

ئەو پسپۆڕی هەناوییە لەكۆتاییدا ئامۆژگاری خەڵك دەكات بەوەی كە، لەم مانگەدا لە ئەگەری چاودێری نەكردنی جەستەیان بەهۆی ئەمجۆرە شیرینیانەوە شەكرەی خوێن ڕەنگە لە كونتڕۆڵیان دەربچێت و میتابۆلیزمی جەستە بەسەختی كارەكانی بكات و تەنانەت چەوری خوێنیش زیاتر لەجارانی ببێت بۆیە پێویستە خۆیان لە زۆر خواردنی ئەو شیرینیانە بپارێزن.

ماكوان عیززە‌ت – هەولێر