چەند ڕێنماییەكی گرنگ و پێویست لەبارەی پێوەدانی دووپشكەوە

09/06/2019 - 13:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

لە کاتی پێوەدانی دووپشکدا، هەوڵ بدە شوێنی پێوەدانەکە بزانیت، دەستبەجێ بە ئاوی سارد و سابوون بیشۆ، بۆ ئەوەی هیچ نەبێت ئەو ژەهرەی لە دەوروبەری پێوەدانەکەیە لایبەیت و بڵاو نەبێتەوە.

 

هەروەها قەرەباڵخی و دەنگە دەنگ لەسەر کەسی پێوەدراو دروست مەكە، بۆ ئەوەی لێدانی دڵ و فشاری خوێنی بەرز نەبێتەوە، چونکە تا لێدانی دڵ و فشاری خوێنی بەرزتر بێتەوە، بڵاوبوونەوەی ژەهرەکە لە لەشیدا خێراتر دەبێت.

شیر باشترین خواردنەوەیە لە دوای پێوەدانی دووپشکدا، چونکە دژە ژەهرە و کەسەکە ئەرشێنێتەوە، بەو هۆیەوە ژەهر ناگاتە نزیک دڵی و سەلامەت دەبێت.

 

هەوڵ بدە نەهێڵی کەسە پێوەدراوەکە زۆر بجوڵێتەوە، چونکە تا زیاتر بجوڵێ، خێرایی بڵاوبوونەوەی ژەهرەکە لە لەشی زیاتر دەبێت.

 

هەوڵ بدە پارچەیەک سەهۆڵ بخەیتە سەر شوێنی پێوەدانەکە و بۆ ماوەی ١٠ خولەک لەسەری دابنێیت، ئینجا پێنج خولەک لایببە و دواتر دیسان ١٠ خولەکی تر بەفری لەسەر دابنێوە، بەم جۆرە چەند جارێک ئەمە دووبارە بکەوە، ئەمە دەبێتە هۆی هێواشکردنی بڵاوبوونەوەی ژەهرەکە بە هەموو لەشدا.

ئەگەر شوێنی پێوەدانەکە دەست بوو، بە هیچ شێوەیەک دەستەكە بەرز نەكرێتەوە، بەتایبەت بۆ ئاستی سەرەوەی دڵ، چونکە ئەوەش بڵاوبوونەوەی ژه‌هره‌كه‌ لە لەشدا خێراتر دەکات.

لە هەموو دۆخێکدا باشترە کە لەگەڵ ئەنجامدانی ئەم ڕێگانەی پێشوودا بەرەو نەخۆشخانە بەڕێبکەوێ و سەهۆڵەکەش ببرێت، بۆ دووبارەکردنەوەی ئەو ڕێگەی ساردکردنی شوێنی پێوەدانە.

ئەگەر ئەم ڕێگانەی سەرەوە جێ بەجێ بکرێت، ئەگەری مەترسی لەسەر کەسە پێوەدراوەکە نامێنێت، هەروەها لە نێو هەموو جۆرەکانی دووپشکدا، تەنها چەند جۆرێکی کەمیان مەترسیدارن.

له كاتى پێوەدانى دووپشکدا دەتوانی بە بەكارهێنانى هێلكەیەك خۆت ڕزگار بكەى له ژەهری ئەم دووپشکە، تەنها هێلكەكه بەساخى بخەره سەر ئەو شوێنەى كه دووپشکەکە پێیوە داوه بۆ ماوەی پێنج خولەك ئەمدیو و ئەمدیو بە هێلكەکه بكه لەسەر ئەو شوێنەی دانێ کە دووپشكەكه پێیوە داوه، دواى ٥ خولەکەکە هێلكەكه بشكێنه دەبینی هێلكەكه هەموو ژەهرەکەی هەڵمژیوە و ڕەش بووە.