نهێنی خواردنی 3 دەنكە خورما بزانن

10/06/2019 - 07:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

ئەگەر لە ڕۆژێکدا سێ خورما بخۆیت ئەم ماددە خۆراکییانەت دەسەکەوێت...

لە هەر خورمایەکدا بڕی:

Calories(وزە): 20 

Fat(چەوری): 0.03 g

Carbohydrates(کاربۆهیدرات): 5.33 g

Dietary fiber(ڕیشاڵ): 0.6 g

ِSugar(شەکر): 4.5 g

Protein(پرۆتین): 0.17 g

Vitamin B-6: 0.012 milligrams (mg)

Iron(ئاسن): 0.07 mg

Magnesium(مەغنیسیۆم): 3 mg

Potassium(پۆتاسیۆم): 47 mg

لەگەڵ بوونی تامێکی خۆشی خۆراکی تێدایە.

سودی پزیشکی :

1- دژە ئۆکسانەکان :

بڕێکی زۆری لە دژە ئۆکسانەکان تیایە وەک

- فلەڤۆنۆید flavonoids، کە دژە ئۆکسانێکی بەهێزە.

مەترسی نەخوشی شەکرە و ئەلزەهایمەر و جۆرەکانی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

- کارۆتینۆید Carotinoids، کە گەشە بە تەندروستییەکانی دڵ دەدات و ڕێگرە لە تێکچونەکانی چاو وەک macular degenaration

.

- ترشی phenolic وە ئەم ترشە دژی هەوکردنەکانە بەتایبەت ڕێگرە لە مەترسییەکانی نەخۆشی درێژخایەنی شێرپەنجە وە نەخۆشییەکانی دڵ.

- بڕێکی زۆری دژە ئۆکسانی polyphenol تیایە.

بڕی ئەم ئاوێتەیە زیاترە لە خورمادا وەک لە میوە و سەوزەکانی تردا دەست دەکەوێت. ئاوێتەیەکی بەهێزە، ڕێگرە لە تووشبوون بە هەوکردنەکان.

- خواردنی خورما بەهۆی بوونی زۆری دژە هەوکردن و ئۆکسانەکان ڕێگرە لە دروسبوونی چین لە مێشکدا، واتە دوورت دەخاتەوە لە ئەلزەهیمەر.

گەشەی تەندروستی و کارەکانی مێشک زیاددەکات.

لێکۆڵینەوە تاقیگەییەکان دەریان خستووە کە دژی هەوکردنەکانی مێشکە وەکو interleukin 6

ئەمەش.

ڕێژەی زۆری ئەم ماددەیە پەیوەندی هەیە بە نەخۆشییەکانی neurodegenarative وەک ئەلزەهایمەر.

2- شیرینی سروشتی نایابی تیایە: 

فرەکتۆز سەرچاوەی خورمایە، کە جۆرێکی شەکری سروشتییە لە میوەدایە. لەبەر ئەم هۆکارەیە کە خورما زۆر شیرینە ئەمەش وەک جێگرەوەیەکی شەکری سپی glucoseی ڕۆژانەییە.

3- : ڕێکخستنی شەکری خوێن:

بەهۆی بوونی ڕیشاڵی زۆر لە خورمادا بەسودن بۆ کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن، بە تایبەت دووای خواردنێک ڕێگرە لە بەرزی شەکرەت واتە ئاستی glycemic index دادەبەزێنێت.

4- ڕێکخستنی جوڵەی قۆڵۆن و هەرسی گەدە:

ڕیشاڵەکانی خورما بەسودە بۆ تەندروستی هەرسی گەدەت وە ڕێگرە لە قەبزی.

یارمەتی ڕێکخستنی جوڵەی قۆڵۆن دەدات چونکە سکچونت ناهێڵێت(دروسبوونی پیسی- solid stool-)

سودە تەندروستییەکانی تری:

- تەندروستی ئێسک: 

خورما هەنێ ماددەی کانزایی تیایە لەوانە، فۆسفۆر و پۆتاسیۆم و کالسیۆم و مەگنیسیۆم.

هەموو ئەم ماددانە یارمەتی ئێسک دەدەن و ڕێگرن لە تووشبوونی بە ئێسکە نەرمە.

کەواتە بەردەوام خورما بخۆن.