لەبەر ئەم هۆكارانە نانی جۆ بخۆن

12/06/2019 - 09:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

ئاردی جۆ بەهۆی پێكهاتە خۆراكیەكانی ناویەوە سوودی زۆرە بۆ تەندروستی مرۆڤ، لە ئێستاشدا ژمارەیەكی بەرچاو لە هاوڵاتیان نان و سەموونی جۆ بەكاردەهێنن ڕۆژانە.

سوودەكانی ئاردی جۆ بۆ تەندروستی مرۆڤ ئەمانەی خوارەوەیە :

1. یارمەتی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاستی شەكرە لە خوێن دەدا، بە بەراورد بە نانی گەنم بۆ كەسانی تووشبوو بە نەخۆشی شەكرە. 

2. یارمەتی دابەزینی كولیسترۆڵی خراپ لە خوێن دەدا. 

3. چارەسەری قەبزی و ڕێگە گرتن لێی و چاڵاك كردن و پاككردنەوەی ڕیخۆڵە لە ماددە ژەهراویەكان و كەمكردنەوەی غازات دەدا. 

4. خۆپاراستن لە جەڵتەی دڵ و مێشك و نەخۆشی تەسك بوونەوەی خوێنبەرەكان. 

5. پاراستنی جگەرو تەندروستی كۆئەندامی هەرس و ڕێگری كردن لە دروست بوونی بەردی زراو. 

6. بڕێكی باش لە هەندێك كانزای گرنگی تێدایە وەك زنك، ئاسن، بۆیە ڕێگری دەكات لە كەمخوێنی، هەروەها مەگنسیۆم، كالسیۆم، فسفۆڕ، مەگنسیۆم، مەنگەنیز. 

7. یارمەتی دان لە خۆپاراستن لە نەخۆشی نەرم بوونەوەی ئێسك و هەندێك جۆری شێرپەنجە. 

8. خۆپاراستن لە قەڵەوی و یارمەتی دان لە دابەزینی كێش لە كاتی ڕیجێم. 

9. ڕێگری كردن لە دابەزینی فشاری خوێن. 

10. خۆپاراستن لە ڕەبۆ. 

11. پاراستنی تەندروستی پێست و گەش بوونەوەی و ڕێگە گرتن لە دروست بوونی چرچ و لۆچی و خاڵ. 

12. بەهێز كردنی كۆئەندامی بەرگری لەش و سیەكان و پاراستنی تەندروستی شانە و خانەكانی لەش.