بە میوە ڕێگری لە نیشانەكانی پیربوون دەگیرێت ؟؟

12/06/2019 - 09:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

بەگوێرەی توێژینەوەیەك زانایان توانیویانە رێگەیەكی ئاسان بدۆزنەوە بۆ رێگریكردن لە پیربوون ئەمەش لەسەر بنەمای خواردنی میوەو سەوزەكان، ئاماژە بەوەش دەكەن كە فراولەو كیوی و تەماتەو خەیار لەو میوەو سەوزانەن كە توانای ڕێگری كردنیان هەیە لە زوو پیربوون. 

لە رێگەی تاقیكردنەوەكاندا كاریگەری میوەو سەوزە بەسەر گۆڕانكارییەكانی جەستە بەهۆی پیربوونەوە دەركەوتووە، زانایان دووپاتیان لە خواردنی رۆژانەی هەندێك جۆری سەوزەو میوە كردەوە كە سەرەتای دیاركەوتنی پیری و گۆڕانكاری لە لەشدا بەهۆی بەتەمەنداچوونەوە دوا دەخەن، بۆیان دەركەوتووە كە تەماتەو خەیارو فراولە هەمان كاریگەریان هەیە. 

وەك ئاماژەیان بەوەكردووە، ئەو میوانە بڕێكی زۆری مادەی فیزیتینیان تێدایە كە یاریدەرە بۆ لەناوبردنی خانە كۆنەكان لە لەشدا، بەوەیش نوێبوونەوەی خانەكان دروست دەكەن كە ئەو پرۆسەیە راستەوخۆ لە رێگەی سیستەمی بەرگرییەوە لە لەشی مرۆڤدا روودەدات، بەڵام لەگەڵ چوونە ناو تەمەنەوە بەرگری لەش لاواز دەبێت و ئەویەش هۆكاری داخورانی لەشە. 

لە بابەتێكی رۆژنامەی هەولێردا هاتوو، جیا لەوەی فیزیتین هەڵدەستێت بە لەناوبردنی خانە بەكارهاتوو و كۆنەكان، لە رێگەی سستكردنی دیاركەوتنیان ژمارەیشیان كەم دەكاتەوە، بۆیە وەك زانایانی زانكۆی مینیسۆتا دەڵێن، ئەو مادە بە درێژایی تەمەن كار بۆ نوێكردنەوەی خانەكان و سستكردنی پیربوون دەكات.