بەهۆی تەواو نەبونی ڕێژەی یاساییەوە ،كۆبونەوەی سبەی سێ شەممەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام نادرێت

09/05/2016 - 08:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

ئامادە كاریەكان بۆ كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەواو نەبوون و ئاماژە بەوە دەكرێت كە كۆبونەوەی سبەی سێ شەممە ئەنجام نادرێت.

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە( غدپرێس)ی ڕاگەیاندوە"ئامادەكارییەكانی كۆبونەوەی سبەی سێ شەممە ئەنجومەنی نوێنەران تەواوو نەبوون بۆ كۆبونەوەكە و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش هەوڵ دەدات كۆبونەوەكەلە سبەی سێ شەمە یان رۆژی پینج شەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێت"
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشداوە "ئەگەر پەرلەمانتارانی كورد و پەرلەمانتارە مانگرتوەكان بەشداری كۆبونەوەكە نەكەن ئەوا نیسابی یاسای تەواو نابێت و ئەمەش دەبیتە هۆی پەكخستنی كۆبونەوەكەو لیژنەكەكانیش بۆئەوەی كارەكانیان بكەن پێویستە نیسابیان تەواو بێت"
جێگەی ئاماژەیە لە هەفتەی رابردودا خۆپیشاندەران هێرشیان كردە سەر باڵەخانەی پەرلەمان و ئەمەش بوە هۆی ئەوەی كە پەلاماری پەرلەمانتارانی كورد بدرێت ئەوانیش گەڕانەوە هەریمی كوردستان و ماوەی دووڕۆژیشە سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هاتوەتە سلێمانی بۆ رازیكردنی پەرلەمانتارانی كورد بۆئەوەی بگەڕێنەوە هۆلی پەرلەمان.

أ.س