سەرۆك كۆمار و نوری مالیكی داوای دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن

09/05/2016 - 11:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


هەریەكە لە فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق و نوری مالیكی سەرۆكی لیستی دەوڵەتی یاسا داوا چركردنەوەی گفتوگۆكان دەكەن بۆ چارەسەركردنی ناكۆكیەكان.


بە گوێرەی بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق دوێنێ یەك شەممە فوئاد مەعسوم سەرۆكی كۆمار پێشوازی كردووە لە نوری مالیكی و پێكەوە گفتوگۆیان كردووە لەسەر دوا پێشهاتە سیاسی و ئابوریەكان، چۆنیەتی دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان.


هەروەك هاتووە كە هەردوولا جەختیان كردۆتەوە لەسەر قوڵكردنەوەی گفتوگۆكان بۆ ئەوەی ئەنجومەنی نوێەران دانیشتنە ئاساییەكانی دەستپێبكاتەوە.


پێشتر نوسینگەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بڵاوی كردەوە كە سەرجەم ڕێووشێنەكانیان گرتۆتە بەر بۆ دابینكردنی ئاسایشی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و پاراستنی ئاسایشی ناوچەی سەوز.

 

am