حه‌یده‌ر عه‌بادى.. دڵنیایى دووباره‌ نه‌بوونه‌وى هێرشى سه‌ر په‌رله‌مان ده‌دات

12/05/2016 - 22:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

سه‌رۆك وه‌زیران عێراق دڵنیایی ده‌داته‌ كورد له‌ دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌ی رووداوه‌كانی رابردوی شاری به‌غدا و هێرش كردنه‌ سه‌ر بینای په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران، داواش ده‌كات فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌غدا و له‌ نێو په‌رله‌ماندا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

به‌رپرسێكی كوردیش ده‌ڵێت به‌بێ‌ گره‌نتی ناگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌غدا. پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شاندێكی تایبه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه‌ له‌ په‌رله‌مانتار و سه‌ركرده‌ له‌ حزبی ده‌عوه‌ عه‌لی عه‌لاق .

په‌رله‌مانتاری لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا عامر خوزاعی ، سكرتێری تایبه‌تی عه‌بادی سه‌ید سادق حوسێنی پێكهاتبون گه‌یشتنمه‌ شاری سلێمانی و زنجیره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا. له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا عه‌لی عه‌لاق سه‌رۆكی شانده‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتی: "دۆخی سیاسی و ئه‌منی عێراق له‌ ئێستادا مه‌ترسیداره‌ و رۆژی رابردوو چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌غدا روویاندا و تیرۆریستان ده‌یانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ئامانجه‌كانی خۆیان بپێكن، چڕكردنه‌وه‌ی یه‌كبوونی عێراقییه‌كانیش له‌ رێگه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبونه‌ووه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌بێت".

سه‌رۆكی شانده‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا دیدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی تریشدا ده‌كه‌ن ، له‌ داهاتووشدا ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی شاری هه‌ولێریش بكه‌ن. له‌ دوای رووداوه‌كانی شه‌ممه‌ی رابردووتری شاری به‌غدا و هێرشكردنه‌ سه‌ر په‌رله‌مانی عێراق له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌، ئه‌وه‌ دووه‌م شاندی باڵای عێراقیه‌ له‌ دوای سه‌ردانی سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كه‌ن و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان بۆ به‌غدا ده‌كه‌ن.