سوونەكان هەڕەشەی كشانەوە لەحكومەتی عەبادی دەكەن

16/05/2016 - 09:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

 

هێزو لایەنە سوونییەكان رایانگەیاندووە، ئەگەر سەرۆك وەزیران بەڵێنەكانی نەباتە سەر سەبارەت بە چاكسازی، ئەوا ئەوان لەكۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران دەكشێنەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی هێزو لایەنە سوونییەكان، ئەوان كۆمەڵێك مەرج و داواكاریان لەحكومەت هەیە، ئەگەر بەڵێنەكان نەبرێنە سەر ئەوا ئەوانیش ئامادەنین بگەڕێنەوە بۆ كۆبوونەوەكانی حكومەت و وەزیرەكانیشیان ناگەڕێنەوە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران.
هێزو لایەنە سوونییەكان مەرجی سەرەكییان ئاشكراكردنی سەرەنجامی هەزاران ڕفێندراویانە لەلایەن چەكدارەكانی كەتیبەكانی حزبولڵای عێراقی.
بەپێی زانیارییەكانی نێو راگەیەندراوی هێزو لایەنە سوونییەكان، پێویستە عەبادی سەرەنجامی (2200) هاوڵاتی رفێندراو لەسەردەستی چەكدارە شیعەكان ئاشكرا بكات، كە لەناوچەكانی رەزازەو جەرفی سەخەرو نزیك سامەرا رفێندراون.