ماكگۆرك : شەڕی موسڵ دەست پێدەكات

16/05/2016 - 09:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

 

نێردەی سەرۆكی ئەمریكا لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی گروپە چەكدارەكانی داعش رایگەیاند، پرۆسەی شەڕی موسڵ بەم نزیكانە دەست پێدەكات.
(برێت ماكگۆرك) نێردەی (باراك ئۆباما) لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی گروپە چەكدارەكانی داعش رایگەیاند، ڕێكخراوی داعش دەسەڵاتی لەچەندین شوێن لاواز بووە، بۆیە ئێستا پەرەی بەكردە خۆكوژییەكان داوە.
ماكگۆرك لەشاری عەمانی پایتەختی ئەردەن بۆ رۆژنامەنووسان ووتی، گەمارۆی سەر گروپە چەكدارەكانی داعش لەسنووری شاری موسڵ گەمارۆدراون و هاوپەیمانانیش هەموو رۆژێك ئامانجی وورد دەپێكن.
ئەو ووتیشی، ئێستا داعش تواناكانی وەك ساڵی رابردوو نییەو فشارێكی زۆری لەسەر دروست بووە، ئەویش ئێستا پەنا دەباتە بەر كردە خۆكوژییەكان.

 

ئـ . كـ