چەكدارەكان لە 100 ووڵاتەوە ڕوویان كردۆتە عێراق

16/05/2016 - 11:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لە (100) ووڵاتی جیهانەوە چەكدارە تووندڕەوەكان هاتوونەو لەووڵاتەكەی شەڕ دەكەن.
(ئیبراهیم جەعفەری) وەزیری دەرەوەی عێراق بڵاویكردۆتەوە، هێزە ئەمنییەكان و حەشدی شەعبی و چەكداری هۆزەكان و هێزەكانی پێشمەرگە توانیویانە مەترسی گروپە چەكدارەكان بشكێنن.
جەعفەری باسیشی لەوەكردووە، گروپە چەكدارەكانی داعش لە (100) ووڵاتی جیهانەوە روویان كردۆتە عێراق و شەڕ دەكەن.
لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەی وەزیری دەرەوە داوا لەنەتەوە یەكگرتووەكان كراوە هاریكاری دارایی پێشكەشی عێراق بكرێت، بەتایبەتی لەسەروبەندی قەیرانی دارایی.

 

ئـ . كـ