ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی و سەلیم جبوری كۆدەبنەوە

16/05/2016 - 15:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە هاوپەیمانی هێزە عێراقیەكان كە بەسوننەكان ناسراون كۆببنەوە لە كۆبونەوەكەشدا هەریەكەلە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەشداری دەكەن.
كەناڵی دیجلە بڵاویكردوەتەوە بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە هاوپەیمانی هیزە عێراقیەكان كە بەسوننەكان ناسراون لەماڵی سەلیم جبوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە شاری بەغداد كۆببنەوە لە كۆبونەوەكەشدا حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەشداری دەكات.
بڕیاریشە لە كۆبونەوەكەدا گفتو گۆلەسەر بارو دۆخی ئێستای عێراق و هەوڵەكان بۆ یەك خستنەوەی لایەنەكان بكرێت بۆ ئامادەكاری بۆ كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق.
جێگەی ئاماژەیە زیاترلە دووهەفتەیە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ نەبوەتەوە ئەمەش بەهۆی ئەو ئاڵۆزیانەی كە روویان كردە پەرلەمان و خۆپیشاندەران هەڵیان كۆتایە سەر باڵەخانەی پەرلەمان و كوردیش بایكۆتی پەرلەمانی كردو بۆگەرانەوەشی مەرجی تایبەتی بەخۆی هەیە.
أ.س