حەشدی شەعبی هۆشیاری دەدات لە هێرشی چاوەڕوانكراوی داعش بۆ سەر بەغدا

18/05/2016 - 10:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


وتەبێژی گروپی عەسائیب گەورەترین میلیشیای حشدی شەعبی ڕایدەگەیەنێت داعش پلانی هەیە بۆ هێرشكردنە سەر باشوری بەغدا .


جەواد تەلیباوی وتەبێژی عەئایب ئەهل حەق ڕایگەیاند: داعش پلانی هێرشی هەیە بۆ سەر ناوچەكانی دۆرە و مەحمودیە لە باشوری بەغدا و پێویستە هێزە ئەمنیەكان بكەونە حاڵەتی ئامادە باشیەوە.


وتیشی" پێشتر وشیاریمان دابوو لە هێرشی داعش بۆ سەر كارگەی غازی تاجی و ئەوەش ڕویدا بۆیە بەغدا هەمیشە مەترسیدایە تاوەكو ناوچەكانی فەلوجە و كەرمە ئازاد نەكرێت ".


جێگەی ئاماژە بۆكردنە ڕێكخراوی داعش ڕۆژانە سەرەڕای شكاندنیان لە چەند بەرەیك و كشاندنەوەیان لە چەندین ناوچەی شەڕ، بەڵام لە چەندین قۆڵی ترەوە پێشڕوی دەكەن و هێرشی لەناكاو ئەنجام دەدەن.

 

am