عێراق بڕی 50 هەزار تۆن گەنم دەكڕێت

19/05/2016 - 09:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

وەزارەتی بازرگانی عێراق ساڵانە ڕێژەیەك گەنم لە ناوخۆو دەروە دەكرێت و بۆ ئەمساڵیش بڕی 50 هەزار تۆن لە دەروە دەكرێت.

 

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری بازرگانانی دانەوێڵەی ئەوروپا بڵاوی كردەوە: وەزارەتی بازرگانی عێراق بە نیازی كڕینی گەنمە لە دەروەی ولات بە بڕی 50 هەزار تۆن و كەمكردنەوەی نهێنی.



هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە كە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕۆژی هەشتی ئایار ڕایگەیاند كە ئەو بڕە گەنمە دەكرێت.

 

جێگای ئاماژە بۆكردنە عێراق ساڵانە گەنم لە ناوخۆ و دەروەی وڵات دەكرێت بە مەبەستی دابینكردنی ئاردی بەشەخۆراكی هاۆتیان و تا ئێستاش نەیتوانیوە پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمیكوردستانی دابین بكات.

 

 

 

سەلام بێستانسوری