عەلاوی: عێراق لە بەردەم شۆڕشێكی چەكداریدایە

21/05/2016 - 09:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی هێزە عێراقیەكان داوا دەكات ڕێز لە داواكاری خۆپیشاندانی ئاشتیانەی هاوڵاتیان بگیرێت كە دەستور ڕێگەی پێداوە و وشیاریدا لە ئاڵۆزبوونی دۆخەكە و كەوتنەوەی كاردانەوەی چەكداری .


ئەیاد عەلاوی لە میانەی ڕاگەیەنراوێكی ڕۆژنامەنوسیدا بە بۆنەی ڕوداوەكانی دوێنێی بەغدا بڵاوی كردووە ڕایگەیاندووە" پێویستە هاوسەنگی بكرێت لە نێوان داواكاری ئاشتیانەی خۆپیشاندەران و ڕیزگرتن لە دام و دەزگا حكومیەكان، ڕوداوەكانی دوێنێی ناوچەی سەوزیش سەرەتایەكە بۆ تێكچوونی ئەو هاوسەنگیە".


وتیشی" پێویستە حكومەت دانوستان بكات لەگەڵ خۆپیشاندەراندا و هێز بەكارنەهێنێت و سەرجەم دەستگیركراوەكانیش ئازاد بكات، هروەك دەبێت خۆپیشاندەرانیش پارێزگاری لە ڕەوتی ئاشتیانەی خۆیان بكەن".
سەرۆكی هاوپەیمانی هێزە عێراقیەكان هۆشیاری دا لە ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخی عێراق و دوبارە كردنەوەی هەڵكانی ڕابردوو لە خۆ حەشاردان لە پشت دیوارەكانی ناوچەی سەوزە و وركەوتنەوە لە ناسۆری خەڵك وتەقینەوەكانی ڕۆژانەی سەر شەقامەكان كە سەەرنجام بۆ شۆڕێكی چەكداری سەردەكێشێت.

 

 

am