پەرلەمانی عێراق رۆژێكی بۆ كۆبونەوەی فەرمی دیاری كرد

24/05/2016 - 17:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


كوردیو - هەولێر
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای كرد رۆژی یەك شەممەی داهاتوو كە دەكاتە 29ی ئایاری ئەم مانگە لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە بە فەرمی داندراوە بۆ كۆبونەوە .

بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئەوە هاتووە: رۆژی یەكشەممە كۆبونەوەی پەرلەمانەو هەمواركردنەوەی كابینە وەزارییەكەی حەیدەر عەبادی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێ دەكرێت .

بەپێی راگەیەندراوەكە ئەوە هاتووە ئەگەر عەبادی داوا بكات ئەوا هەمواری كابینە وەزاریەكەی دەكرێت .

ئەمەش لەكاتێكدایە لە 30 نیانی رابردوو لایەنگرانی موقتەدا سەدر بە خۆپیشاندان و نارەزایی دەربڕین چوونە نێو پەرلەمانەوەو پەرلەمانیان پەك خست و لەو كاتەوە هیچ كۆبونەوەیەكی فەرمی پەرلەمانی عێراق بەرێوە نەچووە .

م. كانی