داعش بەتووندی هێرشی برد

29/05/2016 - 09:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

 

ئەمڕۆ یەكشەممە گروپە چەكدارەكانی داعش لەچەند میحوەرێكەوە پەلاماری شارەدێی هیتیان داوە، بەڵام ئەنجامەكەی دیارنییە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی بۆ ئاژانسی سكای نیوز ئاشكرای كردووە، ئەمڕۆ بەرەبەیانی گروپە چەكدارەكانی داعش پەلاماری هێزەكانی عێراقیانداوە لەشارەدێی هیت، بەڵام تاكو ئێستا ئەنجامی ئەو هێرشە دیارنییە.
شارەدێی هیت دەكەوێتە خۆرئاوای پارێزگای ئەنبارو ماوەیەك لەمەوبەر هێزە ئەمنییەكانی عێراق بەپشتیوانی فڕۆكە جەنگییەكان خستبوویانە ژێر چنگی خۆیان.

 

ئـ . كـ