چەندتەقینەوەیەك بەغدایان هەژاند

30/05/2016 - 11:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

كوردیو -

سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ سێ ته‌قینه‌وه‌ له‌به‌غدا روویانداو نزیكەی 60 كەس كوژراون و برینداربوون .

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێ تەقینەوە لە ناوچەکانی شوعلە و گارمیە و شەعب ی بەغدایان هەژاند .

بەپێی زانیاریەكان : تەقینەوەی یەکەم لە ڕێگەی کەسێکی خۆکوژەوە لە بازاری شەلال لە ناوچەی شەعب ڕویدا و پاشان به تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر بنکەی پلیسی تارمیه و ته‌قینه‌وه‌ی‌ سێهەم لە ڕیگەی تەقاندنەوەی ماتۆڕێکەوە لە ناوچەی شەعب ئەنجام درا".

هەر بەپێی زانیاریەكان لەم تەقینەوانەدا نزیكەی 60 كەس بونەتە قوربانی و لەم ژمارەیەشدا 11 كەس گیانیان لەدەستداوە .


هونەر بانەگوڵانی