هێزە عێراقییەكان ناتوانن بچنە نێو فەلوجە

31/05/2016 - 09:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

 

سەرچاوەیەكی سەربازی عێراقی بڵاویكردۆتەوە، بەهۆی بەردەوامی پێكدادانەكانی نێوان گروپە چەكدارەكانی داعش و هێزە ئەمنی و چەكداری هۆزەكان لایەنی كەم نزیكەی 150 چەكدارو سەربازی عێراقی كوژراون و برینداربوونە.
كەناڵی جەزیرە راپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا باسی لەوەكردووە، گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشێكی خۆكوژیان كردۆتە سەر هێزە ئەمنییەكان و چەكداری هۆزەكان و میلیشیا شیعەكانی حەشدی شەعبی لەباشووری خۆرهەڵاتی شارەدێی هیت و لەئەنجامیشدا (65) كەس كوژراون و زیاتر لە (80) كەسی تریش برینداربوون.
سەرچاوە هەواڵییەكان باس لەوەدەكەن، تاكو ئێستا هێزە ئەمنییەكانی عێراق نەیانتوانیوە ڕووەو شاری فەلوجە پێشڕەوی بكەن، ئەمە لەگەڵ ئەوەی حكومەتی عێراق دیمەنێكی بڵاوكردۆتەوەو رایگەیاندووە، كە هێزەكان چوونەتە نێو باشووری شارەكەو پێكدادان بەردەوامی هەیە، بەڵام دواتر ئاماژە بەوەدرا، كە ئەو ناوچەیەی نیشاندراوە، شارەدێی گەرمەی باشووری فەلوجە بووە.
لەهەفتەی رابردوەوە هێزە ئەمنییەكان و چەكداری هۆزەكان و میلیشیا شیعەكان لەهەوڵی كۆنترۆڵ كردنەوەی شاری فەلوجەن، بەڵام تاكو ئێستا نەیانتوانیوە پێشڕەوی بكەن.

 

ئـ . كـ