پاش ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له خاڵه‌كانی پشكنین له ناوچه‌ی تاجی شاری به‌غدا، تیرۆریستێكی خۆكوژ ده‌ستگیركرا، كه پشتێنه‌ی ته‌قه‌مه‌نی له‌خۆی به‌ستبوو، ئه‌وه‌ش بووه هه‌واڵ له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و هه‌ر زوو وێنه و ڤیدیۆی روداوه‌كه بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه به‌شی یه‌كه‌می پلانێكی تیرۆریستیانه بوو، به‌ئامانجی تیرۆركردنی زۆرترین ژماره‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان.
پلانه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو:
تیرۆریستێكی خۆكوژ به پشتێنه‌ی (TNT) له‌و خاڵه‌ی پشكنین خۆی ده‌دات به‌ده‌سته‌وه (ئه‌مه‌ش له‌سه‌رجه‌م میدیاكان بڵاوكرایه‌وه)، دواتریش ده‌بێت له دانپێدانانه‌كانیدا ناوی ئه‌و شوێنه بهێنێت كه تیرۆریستان تیایدا كۆبونه‌ته‌وه و ئه‌م پشتێنه‌ی لێ به‌ستوه.
ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستی تیرۆریستان بووه كاتێك هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی تیرۆریسته‌كان ده‌چنه ماڵه‌كه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی لێهاتوانه خانوه‌كه بۆمبڕێژ ده‌كرێت و سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كان تیرۆر ده‌كرێن.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به روداوه‌كه‌وه هه‌یه:
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی تیرۆریسته‌كه‌ی ده‌ستگیركرد ناوی (نه‌قیب مسته‌فا خه‌میس)بوو، له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌كانییه‌وه زۆر ده‌ستخۆشی لێده‌كرێت كه بوێر بووه و رێگربووه له خۆته‌قاندنه‌وه‌ی تیرۆریسته‌كه و توانیویه‌تی زۆر به‌ئاسانی زانیارییه پێویسته‌كان له تیرۆریسته‌كه وه‌ربگرێت و بزانرێت له‌كوێوه نێردراوه و ئه‌و ماڵه كه‌وتوه‌ته كوێوه؟!
تیرۆریسته‌كه له‌لای نه‌قیب مسته‌فا خه‌میس دان به‌وه‌دا ده‌نێت له‌ماڵێك له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه بۆمبڕێژكراوه كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی تارمییه‌ی باكوری به‌غدا، هه‌ر بۆیه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌منی به‌غداوه هه‌مان ئه‌فسه‌ر و هاوڕێكانی راده‌سپێردرێت بۆ ده‌ستگیركردنی تیرۆریسته‌كانی دیكه و هه‌ر (نه‌قیب مسته‌فا) ده‌كرێته سه‌رپه‌رشتیاری هێزه‌كه، به‌ڵام كاتێك ده‌چنه ماڵه‌كه‌وه، ده‌زانن كه‌وتونه‌ته بۆسه‌ی تیرۆریستانه‌وه ماڵه‌كه بۆمبڕێژكراوه، به‌ڵام ناتوانن ده‌ربچن و سه‌رجه‌میان له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه ده‌كوژرێن.
دواتر هێزه ئه‌منییه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت، كه ئه‌و تیرۆریسته له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ خۆ ته‌قاندنه‌وه نه‌هاتبوو، به‌ڵكو بۆ په‌لكێشكردنی زۆرترین ژماره‌ی هێزی ئه‌منی عێراقی هاتبوو بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌و شوێنه بكه‌ن و بیانخه‌نه بۆسه‌وه، واته پلانه‌كه بۆ تیرۆركردنی ته‌نها پاسه‌وانێك نه‌بوو له خاڵێكی پشكنیندا.