حكومەتی عێراق پێشينەی عەقاری كردە 50 ملیۆن دینار

02/06/2016 - 11:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


بانكی ڕەشید بەرزكردنەوەی ئاستی پێدانی پێشنەی خانوبەرە ( عەقار)ی ڕاگەیاند بە جۆرێك دەگاتە 50 ملیۆن دینار كە تایبەتە بە و هاوڵاتیانەی خانویەك بە ناوی خۆیانەوە دروست دەكەن.
بە گوێرەی بەیاننامەیەكی بانكی ڕەشید محمد عەبدول وەهاب سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی بانكی ڕەید ڕایگەیاندووە " لە پێناو كەمكردنەوەی قەیرانی نیشتەجێبوون و یارمەتی دانی هاوڵاتیان لە ڕزگاربوونیان لەو قەیرانەی بەهۆی چڕی دانیشتوانەوە توشیان دەبێت ، قەرزی خانوبەرە بۆ 50 ملیۆن دینار بەرزدەكەینەوە".


وتیشی لەكتێكدا پێشنیەی خانوبەرە پێشتر 30 ملیۆن دیناربووە، ئێستا ماوەی دانەوەی قەرزەكە كراوە بە 15 ساڵ و بە سوودی لە %8.


لە هەرێمی كوردستانیش پێش وەستانی پێدانی پێشنیەی خانوبەرە دوو ساڵ لەمەوبەر، بڕی 20 ملیۆن دینار دەدرایە هاوڵاتیان لە ناو شاردا و 25 ملیۆن دیناریش بە گوند نشینان، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی هەرێمەوە سەرجەم پێشنیەكان ڕاگیراوە.

 

am