عەبادی : ئەمساڵ ووڵات پاك دەكەینەوە

06/06/2016 - 09:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

سەرۆك وەزیرانی عێراق بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان پیرۆزبایی نامەی خۆی ئاڕاستەی هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان دەكات.

(حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانەی بڵاوكردنەوەی راگەیەندراوێك پیرۆزبایی نامەی خۆی ئاڕاستە كردووە بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان و تێیدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەمساڵ ووڵات لەتیرۆرستان پاك دەكرێتەوە.
لەپەیامەكەیدا عەبادی داوای لەسەرجەم لایەنەكان كردووە، هاریكاری هێزە ئەمنییەكان بكەن لەڕزگاركردنی ناوچەكانی ژێر چنگی داعش.

 

ئـ . كـ