حەیدەر عەبادی: دوای ئازاد كردنەوەی فەلوجە، موسڵ ئازاد دەكەینەوە

06/06/2016 - 11:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

سەرۆك وەزیرانی عێراق بە بۆنەوەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزیی ڕەمەزانەوە پیرۆزبای ئاڕاستەی مسوڵمانان كردو ڕاشیگەیاند كە دوای ئازاد كردنی فەلوجە موسڵ ڕزگار دەكەن.

 

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە بە بۆنەوەی پیرۆزبای مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە بڵاوی كردوەتەوە ڕایگەیاند: هێزەكانی عێراق لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا لە ڕوبەڕوبونەوەی چەكدارانی داعشدان و ئێستا نزیك بوینەتەوە لە ڕزگاركردنی فەلوجە و لە دوای ڕزگاركردنی فەلوجە موسڵ ڕزگار دەكەینەوە.

 

هەروەها ڕاشیگەیاند: ئارامی و سەقامگیری بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەین و بەردەوام دەبین لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆردا.

 

 

سەلام بێستانسوری