بەبێ‌ هیچ ئەنجامێك، شەڕی فەلوجە پێی نایە هەفتەی سێیەمی

06/06/2016 - 22:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

 

شەڕی شاری فەلوجە لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و چەكدارە شیعییەكان لەدژی كروپە چەكدارەكانی داعش پێی ناوەتە هەفتەی سێهەمییەوەو تاكو ئێستاش هیچ پێشڕەوییەكی ئەوتۆ بەدی نەكراوە.
شاری فەلوجە لەلایەن (45) هەزار چەكدارو هێزی ئەمنییەوە بۆ ماوەی چەندین مانگە گەمارۆ دراوەو سێیەم هەفتەشە ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنی دەستی پێكردووە، بەڵام تاكو ئێستا هیچ پێشڕەوییەكی هێزە ئەمنییەكان بەدی نەكراوە.
بەپێی راپۆرتە هەواڵێكی كەناڵی جەزیرە، وێڕای گەمارۆدرانی، شار فەلوجە لەژێر گەمارۆییەكی تووند دایەو هێزە ئەمنییەكان و چەكدارە شیعەكانیش توانای پێشڕەوییان نییەو ژمارەیەكی زۆریشیان كوژراوو بریندار هەیە، ئەوەش بەهۆی دژە هێرشەكانی داعشەوەیە.
حەشدی شیعی رەخنە لەهێزە ئەمنییەكان دەگرێت كە توانای هێرشیان نییە بۆ سەر شاری فەلوجە.
لەناوچەی سەقلاوییە خۆكوژێكی داعش لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمب ڕێژكراوەوە هێرشێكی كردۆتە سەر موڵگەیەكی حەشدی شەعبی و لەئەنجامیشدا وێڕای كوشتنی (8) كەس بەدەیانی تریشی بریندار كردووە، لەهەردوو میحوەری باشوورو باشووری خۆرهەڵاتی شارەكە هێزە ئەمنییەكان و حەشدی شەعبیش وێڕای هاریكاری هێزە ئەمنییەكان نەیانتوانیوە هیچ پێشڕەوییەك بكەن.

 

ئـ . كـ