لای شیعەكان ئەمڕۆ یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە

07/06/2016 - 08:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

 

گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممەیان وەك یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریكرد، ئەوەش لەدەمێكدایە كە ئەمڕۆ دووەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
نووسینگەی (عەلی سیستانی) گەورە مەرجەعی شیعەكان بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە، ئەمەش لەكاتێكدا مانگ بیندراوەو دووشەوە بووە.
شیعەكان ساڵانە لەگەڵ سوونەكان هیچ مەراسیمێك بەڕێوەنابەن تەنانەت رۆژووش دوا دەخەن، لەبڵاوكراوەی نووسینگەی سیستانی باس لەوەكراوە، ئەوان مانگیان نەبینیوە بۆیە ئەمڕۆیان وەك یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریكردووە.

 

ئـ . كـ