عامری : خەیانەت لەشەڕی فەلوجە دەكرێت

07/06/2016 - 11:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

دوای ئەوەی لەبەغداوە فەرماندرا یەكەیەكی سەربازی ڕەوانەی میحوەری مەخمور كرا، چەكدارە شیعەكانی حەشدی شەعبی نیگەرانی خۆیان دەربڕی.
(هادی عامری) فەرماندەی میلیشیا شیعەكانی حەشدی شەعبی رایگەیاندووە، رەوانەكردنی هێزەكانی سوپا بۆ میحوەری مەخمور خەیانەتە لەپرۆسەی شەڕی شاری فەلوجە.
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان، رەوانەكردنی هێزو چەك و جبەخانە بۆ میحوەری مەخمور كاریگەری دەبێت لەسەر شەڕی شاری فەلوجە كە ئەمڕۆ رۆژی (17) ەمینی شەڕەكەیەو تاكو ئێستا هیچ ئەنجامێكی نییە.
بەپێی رای چاودێرانی سەربازی ئەمریكی لەحاڵی ئێستادا لەنێو شاری فەلوجە (500 – 1000) هەزار چەكداری داعشی تێدایەو لەبەرامبەر (45) هەزار چەكداری شیعی و هێزە ئەمنییەكان دەجەنگن.

 

ئـ . كـ