عەبادی چەند کەسێکی لە پۆستەکانيان دوورخستەوە

07/06/2016 - 14:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

كوردیو -
سەرۆك وەزیرانی عێراق چەند کەسێکی لە پۆستی حکومی و دەستە سەربەخۆکان دوورخستەوە

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند کەسێکی لە پۆستی حکومی و دەستە سەربەخۆکان دوورخستەوە ئەوانیش بەڕێوەبەری بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین و خانوبەرە و پیشەسازی و کشتوکاڵ.

بەپێی زانیاریەكان سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و سەرۆکی دەزگای ڕاگەیاندنی عێراقی لە پۆستەکانیان دورخستەوە.

 

هونەر بانەگوڵانی