سەرۆك وەزیران حەوت بەرپرسی باڵای لە كارەكانیان دوورخستەوە

07/06/2016 - 16:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


كوردیو - محمد عمر كانی

سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری دوورخستنەوەی چەندین تاوانباری لە كارەكانیان راگەیاند كە بەشێكیان پۆست و دەسەڵاتی گەورەیان لە حكومەتەكەی هەیە .

ئەمرۆ سێ شەممە 2016/6/7 حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری دوورخستنەوەی چەندین بەرپرسی لە كارەكان داوە كە سێ كەرت دەگرێتەوە .

عادل نوری، پەرلەمانتاری كوردو وتەبێژی لێژنەی نەزاهە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوی كردۆتەوە: پاش جەختكردنەوەی بەردەواممان لە راوەگەندەڵی و راوەدوونانی گەندەڵكاران لە عێراقدا و چەند جار بانگهێشت كردنی ئەو بەرپرسانەی كە دۆسیەی گەندەڵیمان لە سەر كردبوونەوە ، ئەمرۆ د. عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستەیەك لەو تۆمەتباركراوانەی لەسەر كار لابرد .

ئەو بەرپرسانەی دوورخراونەتەوە سێ كەرت دەگرنەوە كە بەم شێوەیەی خوارەوەیە :

یەكەم - كەرتی بانكی كە بووە بە هۆكاری ئاودیو كردنی دەیەها ملیار دۆلارو ناجێگیری نرخی دراوی عێراقی لە بازاردا، ئەم بەرێوەبەرانە لە سەر كار لابران :
* بەرێوەبەری گشتی بانكی رافیدەین.
* بەرێوەبەری گشتی بانكی رەشید.
* بەرێوەبەری گشتی بانكی پیشەسازی.
* بەرێوەبەری گشتی بانكی بازرگانی.
* بەرێوەبەری گشتی بانكی خانووبەرە.

دووەم - كەرتی هەواڵگری:
سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عێراق بە وەكالەت ( غرباوی) لابرا.

سێیەم - كەرتی راگەیاندن:
سەرۆكی تۆری میدیای و گەیاندن عێراق ( عبد الجبار شبوگ) لابرا.

پەرلەمانتارەكە دەشڵێت: وەك چۆن پێشووتر بە عبادی م ووتووە ، ئێستاش دووبارەی دەكەمە:
* دەبێت ئەم ناوانە بدرێنە تەواوی فرۆكەخانەو زاڵگەكانی عێراق و گەشتیان لئ قەدەغە بكرێت !
تا ئەو كاتەی دەیاندەینە دادگاو لێكۆلێنەوی تەواویان لە گەڵ دەكرێت.

* دەست بە جئ لیستی دووەمیش دەربچێت كە ناوی دەیەها تۆمەتباری تری تێدایەو فەرمانی دەست لە كاركێشانەوەیان بۆ دەربكرێـت. . تا ئیجرائاتی یاساییان بەرامبەر بكەین.

م. كانی