كارە قێزەونەكانی حەشدی شەعبی دەنگ دەداتەوە

07/06/2016 - 21:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

كارە قێزەونەكانی حەشدی شەعبی شیعەكان كاردانەوانەیەكی فراوانی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێناوە، بەتایبەتی ئەوەی لەسنووری شاری فەلوجە لەدژی هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامیانداوە.
شارەدێی سەقڵاوییە لەسنووری شاری فەلوجە ڕووبەڕووی كاری نامرۆیی میلیشیا شیعەكانی حەشدی شەعبی شیعەكان بۆتەوە، تاكو ئێستا شوێنەوار سەدان كەس دیارنییە.
شیعەكان لەسەرەتای وێنەكان ئاماژە بەهاریكاری ئاوارەو پەنابەرەكان دەدەن، بەڵام لەراستیدا ئەوان كاری نامرۆیی لەدژی هاوڵا تیانی سوونە مەزهەب ئەنجام دەدەن.
ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، میلیشیا شیعەكان كە تەك هێزە ئەمنییەكانی عێراق لەدژی داعش دەجەنگن پێشێلكاریان لەدژی هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامداوە، ئەوەش بەپێی بەڵگەكان سەلـمێندراوە.
ئەوە بۆ سێیەم هەفتە دەچێت بە (45) هەزار چەكدار گەمارۆی شاری فەلوجە دراوە، بەڵام تاكو ئێستا پێشكەوتنێكی ئەوتۆ بەدی نەهاتووە، ئەمە جگە لەكوژران و برینداربوونی هەزاران چەكدار.