داعش بەم مەرجە خواردن بەهاوڵاتیانی فەلوجە دەدات

08/06/2016 - 10:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

 

هاوڵاتیانی راكردووی شاری فەلوجە ئاماژە بەوەدەكەن، دۆخی شارەكەیان تەواو تێكچووەو گروپە چەكدارەكانی داعشیش بەمەرجی هاتنە ڕێزیانەوە خواردن بە هاوڵاتیان دەدەن.
بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی سكای نیوز، گروپە چەكدارەكانی داعش خواردن وەك كارتێكی فشار لەبەرامبەر هاوڵاتیانی شاری فەلوجە بەكاردێنن، بەم مەرجە خواردن بەهاوڵاتیان دەدەن هاریكاریان بكەن و لەگەڵیان شەڕ بكەن.
هەروەها بەشێك لەهاوڵاتیانی شاری فەلوجە دەڵێن، ئەوان خواردنیان نەماوەو تەنها خورمای ووشك دەخۆن، ئەویش نرخەكەی بەرزە.
ئێستا شاری فەلوجە بە (45) هەزار چەكدارو هێزە ئەمنییەكان گەمارۆدراوە، بەڵاًم تاكو ئێستا هیچ پێشڕەوییەكیان نەكردووە.

 

ئـ . كـ