فوئاد مەعسوم لەگەڵ حەنان فەتلاوی كۆدەبێتەوە

08/06/2016 - 11:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

حەنان فەتلاوی ژنە پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی شیعەكان كە بە دژایەتی سەرسەختی بۆ هەرێمی كوردستان و دۆزی كورد ناسراوە، لەگەڵ فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق كۆدەبێتەوە.


بە گوێرەی راگەیەنراوی سەرۆكایەتی كۆمار " ڕۆژی سێ شەممە لە كۆشكی سەلام سەرۆك كۆمار پێشوازی كردووە لە پەرلەمانتاری ڕەوتی ئیسلاح حەنان فەتلاوی و لە دانیشتنێكدا تاتوتێی دۆخی سیاسی كراوە.


هەروەك هەردولا گفتوگۆیان كردووە لەسەر چۆنیەتی كاراكردنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و گێرَانی رۆڵی چاودێری خۆی.


جێگای ئاماژە بۆكردنە فەتلاوی لە ماوەی ڕابردوودا چەندین لێدوانی توندی بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان داوە و دیارتینیان ئاشكراكردنی چەند بەڵگەنامەیەكی خۆی بوو كە دەیسەلمێنێت ڕێگری كردووە لە جێبەجێكردنی ماددەی 140.

 

am