كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق: زیاترلە15هەزار كەس لە فەللوجە ئاوارە بوون

13/06/2016 - 15:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق ڕایدەگەیەنیت تا ئێستا لە شاری فەللوجە زیاترلە 15هەزار كەس لە فەللوجە ئاوارە بوون و زۆربەی ئاوارەكانیش ژیانێكی سەخت بەسەر دەبن.
فازل الغراوی ، ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق ئەمڕۆ دووشەممەلە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" تا ئێستا لە شاری فەللوجە زیاترلە 15هەزار كەس لە فەللوجە ئاوارە بوون و زۆربەی ئاوارەكانیش ژیانێكی سەخت بەسەر دەبن و لە ژێر خێمەدا دەژێن و لەروی خزمەتگوزاریەوە ژیانیان زۆر خراپە "
ئەندامەكەی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق ڕاشیگەیاند" زیاترلە 40 هەزار هاوڵاتی لەناو سەنتەری قەزای فەللوجەدا گیریان خواردووە و داعشیش وەك قەڵغانی مرۆیی بەكاریان دەهێنیت و زۆربەی ئاوارەكانیش لە بارێكی دەرونی خراپدا ژیان بەسەر دەبن بەهۆی ئەو كارە وەحشیگەرانەی كە داعش كردویەتی بەرامبەریان"
فازل الغراوی ، ئاماژەی بەوەشدا" لە ئێستادا كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی و ڕێكخراوە مرۆییەكان لێپرسراویەتیەكی گەورە دەكەوێتە سەر شانیان بۆ هاوكاریكردنی ئاوارەكان و دەربازبونیان لەو بارو دۆخە نالەبارەی كە بەسەریاندا هاتووە "

أ.س