دوای كوشتنی دەیان سەربازو چەكداری شیعە، داعش ناوچەیەك كۆنترۆڵ دەكات

13/06/2016 - 21:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

گروپە چەكدارەكانی داعش پەلاماری هێزە ئەمنییەكان و چەكدارە شیعەكان دەدەن و بەدەیانیان لێدەكوژن و دواتر ناوچەیەكیش كۆنترۆڵ دەكەن.

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە گروپە چەكدارەكانی داعش لەچەند میحوەرێكەوە هێرشێكی تووندیان كردۆتە سەر بنكەو پێگەی هێزە ئەمنییەكان و میلیشیا شیعەكان و لەئەنجامیشدا بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان (90) چەكدار كوژراون و بەدەیانی تریش برینداربوونە.
بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوە سەربازییەكە داعش پەلامارەكەی بەتووندی لەمیحوەری سنووری شاری فەلوجەو باكووری شاری روومادی ئەنجامداوە.
هاوكات باسیش لەوەكراوە، گروپە چەكدارەكانی داعش لەبەرەی خۆرهەڵاتی شاری فەلوجە هێرشێكی خۆكوژیان كردۆتە سەر هێزە ئەمنییەكان و چەكدارە شیعەكان و لەئەنجامیشدا (50) كەس كوژراون و برینداربوونە.
لەخۆرئاوای شاری فەلوجەش داعش هێرشێكی خۆكوژی كردۆتە سەر هێزە ئەمنییەكان و چەكدارە شیعەكان و لەئەنجامیشدا (25) كوژراوو (30) برینداری لێكەوتۆتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی ئەعماقی سەربە گروپە چەكدارەكانی داعشیش، لەئەنجامی پەلاماری چەكدارەكانیان توانراوە ناوچەی (ئەلبوریشە) لەباكووری خۆرئاوای روومادی بەتەواوی كۆنترۆڵ بكەن و (11) هەمەر تێكبشكێنن و دەستیش بگرن بەسەر (5) هەمەری تری سەربازی.

 

ئـ . كـ