حكومەتەكەی عەبادی بەناچاری چەند بكوژێكی شیعە دەستگیر دەكات

13/06/2016 - 21:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

لەژێر فشاری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، حكومەتەكەی عەبادی چەند كەسێكی دەستگیركردووە سەبارەت بە پرسی كوشتاری سوونەكان لەسەر دەستی میلیشیا تائیفییە شیعییەكان.

(سەعد حەدیسی) ووتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، میلیشیا شیعییەكان لەسنووری شاری فەلوجە بەبەڵگە نزیكەی (50) هاوڵاتیان بەهەڕەمەكی كوشتووە، بۆیە چەند كەسێكی گومانلێكراو دەستگیركراون.
لێدوانەكەی حەدیسی لەدەمێكدایە كە میلیشیا شیعییەكان بەشێوەیەكی زۆر نامرۆڤانە كەوتوونەتە گیانی هاوڵاتیانی سوونە مەزهەب و تەنها لەسنووری شارەدێی سەقڵاوییە (400) هاوڵاتیان كوشتووە، تاكو ئێستاش بەسەدان كەس شوێنەواریان دیارنییە.
بەپێی زانیارییەكانی (سوهەیب راوی) پارێزگاری ئەنبار بێت میلیشیا شیعەكان دەستگیراوە سوونییەكان بەجۆرەها شێوە ئەشكەنجەو ئازار دەدەن و دەیان كوژن.

 

ئـ . كـ