شەڕی فەلوجە پێی نایە هەفتەی چوارەمی

14/06/2016 - 08:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

 

گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشی خۆكوژی دەكەنە سەر هێزە ئەمنیەكان و میلیشیا شیعەكانی حەشدی شەعبی لەسنووری شاری فەلوجە.
شەڕی شاری فەلوجە پێدەنێتە هەفتەی چوارەمییەوەو تاكو ئێستا هیچ پێشڕەوییەكی ئەوتۆ بەدی نەكراوە، جگە لەوەش دوێنێ‌ داعش ناوچەی (ئەلبو ریشە) شی لەباكووری شاری روومادی كۆنترۆڵ كردووە.
سەرچاوەیەكی سەربازی عێراقی بڵاویكردۆتەوە، شەوی رابردوو داعش لەدوو میحوەر هێرشی كردۆتە سەر هێزی فریاكەوتنی ئەنبارو لەئەنجامیشدا (26) كەس كوژراون و (32) كەسیش برینداربوونە.
هاوكات سەرچاوە ئەمنییەكان ئاماژە بەوەدەدەن، كە تەنها دوێنێ‌ لەپێكدادانە سەختەكانی نێوان داعش و هێزە ئەمنییەكان و چەكدارە شیعەكان لایەنی كەم (120) كوژراو هەیە، زۆرینەی كوژراوەكانیش لەسنووری شاری فەلوجەن.

 

ئـ . كـ