هێزە عێراقییەكان و چەكدارە شیعەكان هیچ پێشڕەویان نەكردووە

14/06/2016 - 09:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

 

پێكدادانی نێوان هێزە ئەمنییەكان و چەكدارە شیعەكان لەدژی گروپە چەكدارەكانی داعش لەسنووری شاری فەلوجە بەردەوامەو بەپێی سەرچاوە شاهێدحاڵەكانیش تۆپخانەی سوپای عێراق بەچڕی دەروازەكانی شار بۆردومان دەكەن.
كەناڵی جەزیرە راپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا باسی لەوەكردووە، دوێنێ‌ هێزە ئەمنییەكان و چەكدارە شیعەكان بەهاوەن و تۆپخانە هەریەكە لەگەڕەكەكانی شەهیدان و نەزالیان بۆردومان كردووە، ئەوەش مانای ئەوە دەگەیەنێت كە تاكو ئێستا شەڕ لەدەرەوەی دەروازەكانی شارەو ئەوەی كە باسكراوە لەپێشڕەوی هێزە ئەمنییەكان بنەمای نەبووە.
هەروەها باسیش لەوەكراوە، شەڕی شاری فەلوجە تاكو ئێستا لەدەرەوەی شارەكەیە، ئەمە لەگەڵ ئەوەی فڕۆكە جەنگییەكان بەچڕی بۆردومانی پێگەو موڵگەی گروپە چەكدارەكانی داعشیان كردووەو لەزەمینیش دەیان هەزار سەربازو چەكداری شیعە گەمارۆی شارەكەیانداوە.

 

ئـ . كـ