عێراق مانگی داهاتوو 600 ملیۆن دۆلار وەك یەكەم وەجبەی قەزرەكەی وەردەگرێت

14/06/2016 - 09:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: پێدەچێت لە لە كۆتای ئەم مانگەدا یاخود سەرەتای مانگی داهاتوو بڕی 600 ملیۆن دۆلار وەك یەكەم وەجبەی ئەو قەرزەی سندوقی نەختیەنەی نێودەوڵەتی بدرێت بە عێراق.

 

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری حەیدەر عەبادی سەرەك وەزیرانی عێراق لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند: حكومەتی عێراق بە مەبەستی پێدانی قەرزی نێودەوڵەتی مەرج و رێنماییەكانی سندوقی نەختیەنەی پەسەندكردوەو وەڵامیشمان پێداون، پێشبینی دەكەن كۆتایی ئەم مانگە یان سەرەتای مانگی تەمووز 600 ملیۆن دۆلار وەك یەكەم وەجبە وەربگرن.

 

هەروەها ووتیشی: چەند چاكسازیەك پێویست بوو ئەنجام بدرێت بۆ پێدانی ئەو قەرزە بە عێراق وەك زیادكردنی باج و روسمات و بەرزكردنەوی نرخی كارەبا و باشكردنی رەوشی چاودێری بانكەكان و دژایەتی كردنی گەندەڵی و سپیكردنەوەی پارە و هەروەها پێدانی شایستە دارییەكانی كۆمپانیاكانی بواری نەوت كە لە عێراقدا كاردەكەن، تا كۆتایی ئەمساڵ.

 

جێگای ئاماژە بۆكردنە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بە چەند مەرج و رێوشوێنی كارگێری و ئابووریی كە ببێتە هۆی كەمكردنەوەی خەرجیەكانی بەكاربردن و زیادكردنی داهاتە نانەوتیەكان بڕیارە بڕی 5.4 ملیار دۆلار وەك قەرز بدات بە عێراق.

 

 

سەلام بێستانسوری