ئەمریكا بۆ یەكەم جار بەم فڕۆكەیە هێرش دەكاتە سەر داعش

14/06/2016 - 11:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

 

بۆ یەكەم جار هێزەكانی سوپای ئەمریكا لەعێراق فڕۆكەی جۆری ئەپاچیان بۆ شەڕی گروپە چەكدارەكانی داعش بەكارهێناوە.
(ئاشتۆن كارتەر) وەزیری بەرگری ئەمریكا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، هێزەكانی سوپای ووڵاتەكەی فڕۆكەی شەڕكەری جۆری ئەپاچیان لەدژی گروپە چەكدارەكانی داعش بەكارهێناوە، بەبێ‌ ئەوەی ئاماژە بە چۆنییەتی و چەندێتی بەكارهێنانی ئەو فڕۆكەیە بكات.
كارتەر باسیشی لەوەكردووە، مەبەست لەبەكارهێنانی فڕۆكەی جۆری ئەپاچی بۆ ئاسانكاری و سەرەتایەكیشە بۆ شەڕی شاری موسڵ لەژێر چنگی داعش.
جێگەی باسكردنە لەوەتەی (باراك ئۆباما) سەرۆكی ئەمریكا ڕێگەیداوە بەبەكارهێنانی ئەو جۆرە فڕۆكەیە لەشەڕی دژی داعش، ئەوە بۆ یەكەم جارە ئەو فڕۆكەیە بەكاردەهێندرێت.

 

ئـ . كـ