سوپای عیراق یاریدەدەرێكی بەغدادی دەستگیردەكەن

14/06/2016 - 12:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

كوردیو -

هێزه‌كانی سوپای عیراق له‌ئۆپراسیۆنێكدا یه‌كێك له‌یاریده‌ده‌ركانی ئه‌بو به‌كربه‌غدای سەرۆكی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ناوچه‌یه‌كی باكوری روتبه‌ له‌سنوری پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستگیرده‌كه‌ن .

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ مه‌دا پرێسی راگه‌یاندوه‌، هێزه‌كانی سوپای عیراق له‌ناوچه‌ی نازره‌ له‌ 20 كیلۆمه‌تری باكوری قه‌زای روتبه‌ له‌ خۆرئاوای ئه‌نبار ئه‌بو سه‌راقه‌ یه‌كێك له‌یاریده‌ره‌كانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سەرۆكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كه‌ پله‌ی ئه‌میری هه‌بووه‌ له‌سنوری پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستگیركردوه‌.

 

ئاماژەی بەوەش داوە : ده‌ست به‌سه‌ر پاسپۆرت و چه‌ندین به‌ڵگه‌ی ساخته‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش گیراوه‌ كه‌ ویستویه‌تی بچێته‌ سوریا و رابكات .

 

هونەر بانەگوڵانی