ئۆپەراسیۆنی چونەناو فەللوجە دەستپێكرد

14/06/2016 - 12:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

كوردیو -
سوپای عیراق ئۆپەراسیۆنی چونەناو فەللوجەی لە چوار میحوەرەوە دەستپێكرد و لە چوار میحوەرەوە شەڕ بەردەوامە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەكی سەربازیی سوپای عیراقەوە دەستكەوتون، ئۆپەراسیۆنی چونەناو شاری فەللوجەی سەربە پارێزگای ئەنبار لەلایەن هێزە هاوبەشەكانەوە دەستیپێكردوە و لە چوار میحوەرەوە شەڕ بەردەوامە.

فەریق روكن عەبدلوەهاب ساعدی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی فەللوجە رایگەیاند، هێزە هاوبەشەكان دەستیان بە هێرشێك كردوە بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەی جبیل و بەنداوی فەللوجە.
ساعدی بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندووە : بەیانی ئەمڕۆ، هێزەكانی دژە تیرۆر و پۆلیسی ئەنبار بە هاوبەشی دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوان كرد، بۆئەوەی ناوچەی جبیل لە باشووری فەللوجە لە ژێردەستی تیرۆریستانی داعش رزگار بكەن".
ناوبراو وتویەتیشی: هاوكات هێزێكی پۆلیسی فیدراڵ بە پشتیوانی هێزەكانی دیكەی ئەمنی، بەیانی ئەمڕۆ لە دەوروبەری ناوچەی جبیل دەستیان بە هێرش كردوە بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی بەنداوی فەللوجە.



هونەر بانەگوڵانی