پێكدادانی تووند لەدەروازەی شاری فەلوجە روودەدات

15/06/2016 - 08:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

گروپە چەكدارەكانی داعش لەدەروازەكانی شاری فەلوجە ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان و چەكدارە شیعەكان بوونەتەوەو ڕێگەیان نەداوە پێشڕەوی بكەن.

سەرچاوەیەكی سوپای عێراقی بڵاویكردۆتەوە، هێزەكانی سوپاو میلیشیا شیعەكانی حەشدی شەعبی وویستوویانە ڕووەو یەكێك لەدەروازەكانی شاری فەلوجە پێشڕەوی بكەن، بەڵام گروپە چەكدارەكانی داعش ڕێگریان لێكردوون و دوای شەڕێكی سەخت ناچاریان كردوون پاشەكشە بكەن.
هاوكات سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشداوە، كە داعش لەڕێگەی چوار پەلاماری خۆكوژییەوە كە لەبەرەی باشووری شارەكەو بەتایبەتیش نزیك گەڕەكی شەهیدان بەری گرتووە لەپێشڕەوییەكەو بەپێی ئامارەكانیش لایەنی كەم (25) چەكدار كوژراون و بەدەیانی تریش برینداربوونەو چەندین هەمەریشیان سووتێندراوە.
كەناڵی جەزیرە بەپشت بەستن بەچەند سەرچاوەیەك دووپاتی كردۆتەوە، كە تاكو ئێستا هێزەكانی سوپاو حەشدی شەعبی شیعەكان نەیانتوانیوە بچنە نێو گەڕەكی شەهیدان، ئەوەش لەدەمێكدایە كە چەند رۆژە پڕوپاگەندەی كۆنترۆڵ كردنەوەی ئەو گەڕەكە كراوە.

 

ئـ . كـ