له‌داعش رزگاریان بوو به‌ڵام تینویه‌تی كوشتنی

26/06/2016 - 11:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

كوردیو -

خێزانێكی خه‌ڵكی ناوچه‌ی سینیه‌ی شاری تكریت دوای هه‌ڵهاتنیان له‌ده‌ست تیرۆرستانی داعش له‌تینیوێتیدا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن .

 

دوێنێ شه‌ممه‌ خێزانێك دوای ئه‌وه‌ی له‌گوندی عه‌ویجه‌ی سه‌ربه‌شارۆچكه‌ی سینیه‌ له‌سنوری شاری تكریت له‌پارێزگای سڵاحه‌دین دوای هه‌ڵهاتنیان له‌ده‌ستی تیرۆرستانی داعش به‌ره‌و ناحیه‌ی قه‌راج به‌هۆی تینوێتیه‌وه‌ خنكاون و گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ .

 

ره‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتیی نیشتمانیی به‌ پیوكه‌ی میدیای راگه‌یاندوه‌: خێزانه‌كه‌ له‌دایكێك و سێ مندڵ پێكهاتبوون و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌به‌رگه‌رما و به‌بێ ئاوی خواردنه‌وه‌ بوون .

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی