بەغداد ...تەقینەوەیەك 12 قوربانی لێدەكەوێتەوە

26/06/2016 - 11:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


ئەمڕۆ یەك شەممە تەقینەوەیەك لە بازارێكی میللی لەباكوری شاری بەغداد ڕویداوە و بەو هۆیەشەوە 12 كەس بونەتە قوربانی.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە( مدی پرێس)ی ڕاگەیاندوە" ئەمڕۆ بەیانی بۆمبێكی چێنراو لە نزیك بازاڕێكی میللی لە گوندی فەلاحاتی سەربە قەزای تارمیەی باكوری شاری بەغداد تەقیوەتەوە بەو هۆیەشەوە سێ كەس كوژراون و نۆكەسی تریش برینداربون"
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشداوە " دوای تەقینەوەكە هێزە ئەمنیەكان چونەتە ناوچەكە و بریندارەكانیان ڕەوانەی نەخۆشخانە كردوە و گەمارۆی ناوچەیتەقینەوەكەشیان داوە"

أ.س