داعش سنووری نێوان عێراق و سوریای خستەوە ژێر دەستی خۆی

30/06/2016 - 10:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

 

جارێكی تر گروپە چەكدارەكانی داعش پەلاماری سنووری نێوان عێراق و سوریای داوەو توانیویەتی دەروازەیەكی سنووری بخاتەوە ژێر چنگی خۆی.
هێزی سوریای نوێ‌ كە باڵێكی ئۆپۆزسیۆنی سوریان و لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشتیوانیان لێدەكرێت، دوێنێ‌ دوو ناوچەیان خستبووە ژێر چنگی خۆیان لەناوچە سنوورییەكانی نێوان عێراق و سوریا، بەڵام شەوی رابردوو داعش دژە هێرشێكی ئەنجدامداوەو توانیویەتی دەروازەی سنووری (ئەلبو كەمال) یان لەژێر دەست دەربهێنێتەوە.
لەلایەن خۆیەوە سیناتۆرێكی ئەنجوومەنی پیران رایگەیاند، (ئاشتۆن كارتەر) وەزیری بەرگری ئەمریكاو (ئەنتۆنی بلینكن) یاریدەدەری وەزیری دەرەوەو (جۆزێف دانفۆرد) سەرۆكی دەستەی ئەركانی گشتی و (نیكۆڵاس راسمۆسن) بەڕێوەبەری دەزگای نیشتمانی بۆ بنەبڕكردنی تیرۆر، بەشێوەیەكی نهێنی كۆبوونەوەیان لەبارەی شەڕی گروپە چەكدارەكانی داعش دەكەن.
هاوكات سەرچاوەكان باسیش لەوەدەكەن، لەدژە پەلامارەكەیدا گروپە چەكدارەكانی داعش توانیویانە فڕۆكەخانەی حەمدان و دەروازەی ئەلبوكەمال بخەنەوە ژێر دەسەڵاتی خۆیان.

 

ئـ . كـ