سێ شەممە پەرلەمان كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی تەقینەوەكانەوە دەكات

10/07/2016 - 09:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


لە كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراقدا گفتو گۆ لەبارەی تەقینەوەكانی بەغدادو بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیەوە دەكرێت لەبارەی دوو كۆبونەوەكانی ڕابردوی پەرلەمان كەبەنایاسایی داینابوون.


سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراق بە (سما بغداد)ی ڕاگەیاندوە " سێ شەممە پەرلەمان كۆدەبێتەوەو گفتو گۆ لەبارەی تەقینەوەكانی بەغدادوبەتایبەتیش تەقینەوەكانی ناوچەی كەرادە  و ئەو گۆرانكاریانەی فەرماندە ئەمنیەكانی بەغداد كەلەلایەن حەیدەر عەبادیەوە ئەنجامیداون دەكرێت".


سەرچاوەكە، ڕاشیگەیاندوە" هەرلە كۆبونەوەكەدا گفتو گۆ لەبارەی  بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیەوە دەكرێت لەبارەی دوو كۆبونەوەكانی ڕابردوی پەرلەمان كەبەنایاسایی داینابوون. "

أ.س