داعش چارەگی دەسەڵاتەكەی لەدەستداوە

11/07/2016 - 09:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

 

ڕێكخراوی (ئای ئێچ ئێس) ڕادەگەیەنێت، گروپە چەكدارەكانی داعش لە ماوەی (18) مانگی ڕابردوودا پانتاییەكی بە هێندی ڕوبەری ئێرلەندا كە چارەگێكی ناوچەكانی ژێردەستی بوو لە عێراق و سوریا بە هێزەكانی نەیاری لەدەستداوەو ڕەنگە ئەم گروپە هێرشەكانی بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لە چەند مانگی داهاتوودا زیاد بكات.
ئەو ناوچانەی لەلایەن ئەو گروپە تووندڕەوە كۆنترۆڵ كرابوو (35) هەزار میل دووجا بوو شەش مانگ پاش ئەوەی كە خەلافەتەكەی لە عێراق و سوریا ڕاگەیاند، ئێستا پانتایی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی نزیكەی (26) هەزار میل دووجایە.
شارەزایان دەڵێن، ئەمەش وای كردووە گروپەكە هێرشەكانی بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا زیاتر بكات.
شارەزای باڵای ڕێكخراوی (HIS) بۆ لێكۆڵینەوە لە زانیارییەكان دەڵێت، لە كاتێكدا خەلافەتەكەی دەوڵەتی ئیسلامی بەرتەسك دەبێتەوە زۆر بە ڕوونی دیارە كە پرۆژەكانی حكومەتەكەی سەركەوتوو نییە، گروپەكە سەرنج دەدەنەوە سەر یاخیبوون.
ڕێكخراوەكە دەڵێت، پێشبینی دەكەن گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشی زیاتر بكاتە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لە سەرانسەری عێراق و سوریا.
سوپای عێراقی لە مانگی ڕابردوو فەلوجەی ئازاد كردو ئەمەش بوو بەهۆی زیادكردنی هێرشەكانی داعش بۆ سەر شیعەكان، نزیكەی (300) كەس گیانیان لە دەستدا كاتێك هێرشبەرێكی داعش لە بازارێكی قەرەباڵغی بەغدا هەفتەیەك لەمەو بەر هێرشەكەی ئەنجامدا.

 

ئـ . كـ