وەزیری بەرگری ئەمریكا گەیشتە بەغدا

11/07/2016 - 10:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

 

ئەمڕۆ بەیانی دووشەممە، وەزیری بەرگری ئەمریكا بەسەردانێكی لەناكاو گەیشتۆتە شاری بەغدا.
ئاژانس و سەرچاوە هەواڵییەكان باس لەوەدەكەن، ئەمڕۆ دووشەممە (ئاشتۆن كارتەر) وەزیری بەرگری ئەمریكا بەسەردانێكی لەناكاو گەیشتۆتە شاری بەغدا.
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان كارتەر لەشاری بەغدا لەگەڵ هەریەكە لەسەرۆك وەزیران و وەزیری بەرگری عێراق كۆدەبێتەوەو دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكان تاوتوێ‌ دەكەن.

 

ئـ . كـ