هه‌نارده‌كردنی نه‌وت لە به‌نده‌ری به‌سره‌ راگیرا

11/07/2016 - 17:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی
 
بەهۆی كونبونی بۆڕی گواستنەوەی نەوتی شارەكەوە ، پرۆسەی هەناردەكردنی نەوت لە بەندەری بەسڕە رادەگیرێت .
 
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز ئەوەهاتووە: پرۆسەی هەناردەكردنی نەوت لە بەندەری بەسرە رادەگیرێت ئەوەش بەهۆی كونبونی بۆڕی گواستنەوەی نەوتی شارەكەوە .
 
لەبارەی زیانی بۆڕی گواستنەوەی نەوت و چارەسەرەكەشیەوە ئەوەخراوەتەڕوو كە كونێكی بچوك لە بۆڕی گواستنەوەی نەوت كەوتۆتەوەو چارەسەركردنی زۆر ناخەیەنێت .
 
ئەوەش ئاشكرا كراوە كە لەرۆژی رابردووەوە پرۆسەی هەناردەكردنی نەوت راگیراوە .
 
م. كانی