وەزیری بەرگری كەنەداش گەیشتە بەغدا

12/07/2016 - 09:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

 

دوای گەیشتنی لەناكاوی وەزیری بەرگری ئەمریكا بۆ شاری بەغدا، وەزیری بەرگری كەنەداش گەیشتۆتە پایتەختی عێراق.
دوێنێ‌ بەیانی (ئاشتۆن كارتەر) وەزیری بەرگری ئەمریكا بەسەردانێكی لەناكاو گەیشتە شاری بەغداو لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراقی كۆبوویەوەو تاوتوێی رەوشی ئاسایش و سەربازی عێراقیان كرد.
هاوكات ئێوارەی دوێنێ‌ (سینگ سیگان) وەزیری بەرگری كەنەدا بەسەردانێكی لەناكاو گەیشتۆتە شاری بەغداو ئەویش چاوی كەوتووە بەگەورە پەرسانی عێراقی.
(خالید عوبێدی) وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند، لەگەڵ هاوشانە كەنەدییەكەی باسیان لەرەوشی ووڵات و هاریكاری هێزەكانی سوپا كردووە لەبواری ئەندازیاری سەربازی و مەشق و راهێنان.

 

ئـ . كـ