ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە

12/07/2016 - 09:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

 

دوای دابڕان بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەران كۆببێتەوەو تاوتوێی چەند پرسێك بكات.
تەقینەوەكەی ناوچەی كەڕادەی شاری بەغداو گۆڕانكارییە ئەمنییەكان، دیارترین تەوەری یەكەم كۆبوونەوەی وەرزی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەبێت.
سەرچاوەیەك لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، بڕیارە كۆبوونەوەكە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستپێبكات.
جێگەی باسكردنە دوای ئەوەی لایەنگرانی رەوتی سەدر هەڵیانكوتایە سەر باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران، لەوە بەدواوە كۆبوونەوەكان پەكیان كەوت.

 

ئـ . كـ